راچڵەكین-
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی پێكهێنانی كابینەی 10 ی حكومەتی هەرێم، دەڵێت، ئومێدەوارن لە لەئایندەیەكی نزیكدا بتوانن حكومەتێكی بەهێزو یەكگرتوو پێكبهێنن.
مەسرور بارزانی، ئەمڕۆ 20ی ئاداری 2025 بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی نەورۆز پەیامێكی بڵاوكردەوە، تیایدا ئاماژەی بەوەكردووە:"سوپاسی خەڵكی خۆڕاگر و نیشتمانپەروەری كوردستان دەكەم كە ئیرادەی بەهێزی گەلی كوردستان، وامان لێدەكات بەگەشبینیەوە لە داهاتوویەكی باشتر بڕوانین."
لەبارەی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان، مەسرور بارزانی، دەڵێ:" ئومێدەوارین لە ئایندەیەكی نزیكدا، بتوانین حكومەتێكی نوێی بەهێز و یەكگرتوو پێكبهێنین و بە شێوەیەكی باشتر و شایستەتر، درێژە بە كارنامە چاكسازییەكەمان بدەین و زیاتر خزمەتی گشت هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان بكەین و وڵاتەكەمان بەرەو قۆناخێكی پێشكەوتووتر و گەشەسەندووتر ببەین."