راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.
بەپێی پێشبینییەكان، ئەمڕۆ پێنجشەممە 20ی ئاداری 2025 ئاسمان هەور و نیمچە هەور دەبێت، نمە باران لە تەواوی ناوچە سنوریەكانی باكور و رۆژهەڵاتی هەرێم و سەنتەری شارەكانی سلێمانی و هەڵەبجە دەبارێت و لەناوچە بەرزەكانیش بەفر دەبارێت.
سبەینێ 21ی ئاداری 2025 كە یەكەم رۆژی نەورۆزە، پێشبینی دەكرێت ئاسمان هەور و نیمچە هەور بێت، لەگەڵ دابارین لەزۆربەی ناوچەكانی بادینان و پارێزگای دهۆك بەشێوەی نمە بارانی كەم كەم لەگەڵ كەمێك بەفربارین لەناوچە شاخاوییە سنوریەكانی باكور.
لە كاتەكانی نیوەڕۆوە كاریگەریی ئەم بارانە درێژ دەبێتەوە بۆ ناوچەكانی رۆژهەڵات و پارێزگای سلێمانی و لە ناوچەكانی تری هەرێمیش بەشێوەی پچرپچر باران دەبارێت پاشان كاریگەرییەكەی لاواز دەبێت و تەنها ناوچە شاخاوییە سنوریەكان بەفرێكی كەمیان لێدەبارێت.
كەشناسی پێشبینی دەكات كە ئەم كەشوهەوایە بەردەوامی دەبێت بۆكاتەكانی درەنگانی شەوی هەینی لەسەر شەممە و كاتەكانی نیوەرۆی دوەم رۆژی نەورۆز بەردەوامی ببێت، پاشان كەشی هەرێم بەتەواوی سەقامگیر ببێتەوە.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر :19 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 17 پلەی سیلیزی
دهۆك : 15 پلەی سیلیزی
كەركوك : 21 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 15 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 16 پلەی سیلیزی
سۆران : 15 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 8 پلەی سیلیزی
گەرمیان :21 پلەی سیلیزی