راچڵەكین-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان، بۆ جاری دووەم، ئاگاداری سەرجەم كۆمپانیاكانی گواستنەوه و ئۆتۆمبیلی نەفەرهەڵگر 'پاس' و بارهەڵگر لە هەرێمی كوردستان دەكاتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 20ـی ئاداری 2025، بەرێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند "سەرجەم كۆمپانیاكانی گواستنەوه و ئۆتۆمبیلی نەفەرهەڵگر 'پاس' و بارهەڵگر ئاگادار دەكەینەوە، بە پێی ڕێنمایی ژمارە (2) ساڵی 2016، دەتوانن سەردانی بەشی یاسایی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرە بكەن بە مەبەستی وەرگرتنی تەندەری گواستنەوەی حاجیانی هەرێمی كوردستان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان و شار و شاروچكەكان بۆ هەردوو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی (هەولێر- سلێمانی ) بە پێچەوانەشەوه.
وەك لە ڕاگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەدا هاتووە، دواكات بۆ وەرگرتنی تەندەر ڕۆژی دووشەممه، 7-4-2025 تا كاتژمێر 11 پێش نیوەڕۆ دەبێت.