لەسەر رووداوەكەی گوندی گرێزە-ی سەید سادق زانیاری نوێ ئاشكرا دەكرێت

کوردستان

6 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 1753

راچڵەكین-

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی دەڵێت رووداوە كۆمەڵكوژییەكەی گوندی گرێزەی سەید سادق بەهۆی كێشەیەكی خێزانی بووە.

سەركەوت ئەحمەد، ئەمڕۆ پێنجشەممە 2ی ئاداری 2025 رایگەیاند، دەڵێن بكوژەكە باری دەروونی تەواو نەبووە، رووداوەكەش خێزانی بووەو هیچ پەیوەندی بەپیلانی ترو تێوەگلانی كەسانی ترەوە نەبووە:" "پێویستە بەڵگەنامەی پزیشكی هەبن تاوەكو وەكو نەخۆشی دەروونی ئەو كەسە بناسێنرێت، بەڵام نەوەك بەڵگە بەڵكو هیچ شاهێدێكیش نییە كە ئەم كەسە سەردانی پزیشكی دەروونی كردبێت."

وتیشی:" بكوژەكە لەنێو ئەندامانی خێزانەكەدایە، كێشەیەكی بچووكی لەگەڵ باوكی هەبووە و دواتر ئەم رووداوە روویداوە."

شەوی رابردوو، لەگوندی گرێزەی سەید سادق، كەسێك بەناوی (بەشیر سالار) تەمەن 22 ساڵ كە چەند رۆژێكە لەدەرەوەی وڵات گەڕاوەتەوە، دوای دروستبوونی دەمەقاڵە لەگەڵ ئەندامانی خێزانەكەی، بەچەك پێنج ئەندامیان دەكوژێت كە بریتین لە باوك، دایك، دوو خوشك و برایەكی، دواتریش خۆی دەكوژێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن