یامال: گرنگی بە گەیشتنی ئەم یانەیە بۆ یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ نادەم

وەرزش

پێش 1 هەفتە     ژمارەی بینراو 246

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

لامین یامال ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە دووپاتی کردەوە کە هەرگیز ئۆتۆمبێلێک بە ڕەنگی سپی ناکڕێت کە ڕیال مەدریدی ڕکابەری سەرەکی پێی ناسراوە، لە کاتێکدا خۆی ئامادە دەکات بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی شۆفێری.

بڕیارە لە ناوەڕاستی مانگی تەمموزدا یامال تەمەنی ببێتە 18 ساڵ، دوای ئەوە مۆڵەتی شۆفێری وەربگرێت. سەبارەت بەم بابەتە، لە لێدوانێکدا کە ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە ڕایگەیاندووە، "بەڵێ، بە دڵنیاییەوە کار لەسەر بەدەستهێنانی مۆڵەتەکە دەکەم، لە ئێستادا تاقیکردنەوەی شۆفێری دەکەم و خۆم بۆ تاقیکردنەوەی تیۆری ئامادە دەکەم، هیوادارم لە یەکەم هەوڵدا دەربچم".

لامینی یەمال: گرنگ نییە کێ لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ دەبێت.
سەبارەت بە ئۆتۆمبێلە خەونەکانی، و ئایا ڕەنگە سپی بێت یان نا، وتی "ناڵێم کام مارکە، بەڵام بە دڵنیاییەوە سپی نابێت، ئەوە دڵنیایە."

سەبارەت بە چارەنووسی نازناوی خولی ئیسپانیا، گوتیشی، پێموایە بۆ ئەو تیپە دەچێت کە کەمترین هەڵە دەکات، بەرشەلۆنە و ڕیال مەدرید دوو هەڵبژاردەی ئاستی جیهانین، پێموایە یاریی کلاسیکۆ لە مۆنتجویک زۆر گرنگ دەبێت، هاوشێوەی یارییەکەی بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید لە میترۆپۆلیتانۆ، بەڵام خولەکان بە کاتە سەختەکان یەکلایی دەکرێنەوە، وەک ئەوەی لەگەڵ ئێمەدا ڕوویدا کاتێک لە مانگی کانوونی دووەمدا بەرامبەر بیتیس یان لیگانێس دۆڕاین.

سەبارەت بە ئەگەری ڕووبەڕووبوونەوەی یانەی ڕیال مەدرید لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ، گوتیشی، تا بەرشەلۆنە لە یاری کۆتاییدا بێت، گرنگ نییە ڕووبەڕووی کێ ببینەوە، ئەگەر ڕیال مەدرید بێت، یارییەکە هێندەی تر تایبەت دەبێت، ڕووبەڕووبوونەوەیەکی ناوازە دەبێت کە هەمووان چێژی لێ وەربگرن.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن