مباپێ لێدوانێکی سەرنجڕاکێش دەربارەی پاریس دەدات

وەرزش

پێش 1 هەفتە     ژمارەی بینراو 189

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

کیلیان مباپێ فەڕەنسی ئەستێرەی یانەی ڕیال مەدریدی سەبارەت بە شێوازی ئێستای پاریس سانجێرمان لەم وەرزەدا لێدوانێکی دا.

لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەدا کیلیان مباپێ لە پاریس سانجێرمانەوە بەشێوەیەکی بێ بەرامبەر پەیوەندی بە یانەی ڕیال مەدریدەوە کرد.

ئاستی پاریس سانجێرمان گۆڕانی بەسەردا هاتووە بە ئاستێکی بەرچاو هەم لەسەر ئاستی ناوخۆ و هەم لەسەر کیشوەری، دوای ئەوەی بە شایستەی سەرکەوتن بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر لیڤەرپوول.

کیلیان مباپێ وتی: درەوشاوەیی پاریس سانجێرمان؟ هیوادارم سەرکەوتووبن، بەڵام من تەنها سەرنجم لەسەر ڕیال مەدریدە، هەروەها دەمانەوێت سێ نازناوی ئەم وەرزە بەدەست بهێنین.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمە شتێکە کە یانەی ڕیال مەدرید پێشتر بەدەستی نەهێناوە، بۆیە لە وەرزی یەکەممدا ناوازە دەبێت ئەگەر ڕووبدات.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن