سەدر: پێشتر هۆشداریمان دابوو... ئیسرائیل دەگاتە سنورەكانی عیراق

عێراق

پێش 1 هەفتە     ژمارەی بینراو 492

راچڵەكین-

رابەری رەوتی سەدر دەڵێت، ئێمە دەمانزانی و هۆشداری ئەوەمان دا، لەوەی كە دۆخەكە لە غەززە و ناوچەكانی دیكە بە چی ئاراستەیەك دەڕوات. دەشڵێت :" ئیسرائیل دەگاتە سنوورەكاین عیراق."

موقتەدا سەدر لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس، نووسیوویەتی، دووبارە ئیسرائیل بە پاڵپشتی " تیرۆریستی ئەمریكا"، دەستی بە بۆردومانكردنی منداڵ و خەڵكی مەدەنی لە غەززە كردووەتەوە."

ڕاشیگەیاندووە: " دۆخی ئێستا دەبێتە هۆی ئەوەی جارێكی دیكە فەلەستین بفرۆشرێتەوە بۆ ئەوەی زایۆنیزم بە ئاسانی و تەنانەت بە هاوكاری لێرە و لەوێشەوە بتوانێت فراوان ببێت بۆ ناو خاكی ئیسلامی و عەرەبییەوە پێش هەموو شتێك بگاتە سنوورەكانی عیراق، ئەوكات پەشیمانی سوودی نابێت."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن