مۆدریچ داهاتووی خۆی لەگەڵ ڕیال مەدرید یەکلایی دەکاتەوە

وەرزش

پێش 1 هەفتە     ژمارەی بینراو 228

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

فابریزیۆ ڕۆمانۆ، ڕۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئیتاڵی تایبەت بە هەواڵی گواستنەوەی یاریزانان، دوا هەڵوێستی لۆکا مۆدریچی کرواتی لەبارەی بەردەوامبوونی لەگەڵ یانەی ڕیاڵ مەدرید ئاشکرا کرد.

ئەستێرەکەی کرواتیا تەمەن 39 ساڵ له هاوینی ئەمساڵدا بۆندەکەی لەگەڵ ڕیال مەدرید کۆتایی دێت و تا ئێستاش شاهانەکان بڕیاری کۆتاییان نەداوە له بارەی درێژکردنەوەی بۆندەکەی بۆ وەرزێکی دیکه .

فابریزیۆ ڕۆمانۆ ئاماژەی بەوەدا کە لۆکا مۆدریچ دەیەوێت بۆ وەرزێکی دیکە لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید بمێنێتەوە تا هاوینی 2026.

ڕۆمانۆ ئاماژەی بەوەشکرد، ڕیال مەدرید وەک یەکەم و کۆتا بژاردەی مۆدریچ دەمێنێتەوە، تا ئیدارەی لۆس بلانکۆس بڕیار نەدات بیر لە گواستنەوەی بۆ هیچ تیپێکی تر ناکاتەوە.

شایەنی باسە مۆدریچ لەم وەرزەدا تا ئێستا لە 44 یاریدا لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید بەشداری کردووە و 4 گۆڵی تۆمارکردووە و 7 ئەسیستیشی کردووە.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن