راچڵەكین -
ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاریدا ژمارەیەك بەڕێوەبەری گشتی لە كارەكانیان دووربخاتەوە بەهۆی كەمتەرخەمییان لە راپەڕاندنی ئیش و كارەكانیان.
ئەمڕۆ سێشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بە سەرپەرشتی محەمەد شیاع سودانی، كۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی خۆی ئەنجامدا.
نوسینگەی راگەیاندنی سودانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە كۆبوونەوكەدا بڕیاردرا بە دوورخستنەویە سێ بەڕێوەبەری گشتی لە ئەمینداریەتی شاری بەغدا بەهۆی شكستهێنانیان لە چارەسەركردنی كاریگەرییەكانی ئەو شەپۆلی بارانبارینەی كە شارەكەی گرتبووەوە.
ئەنجومەنی وەزیرای عیراق بڕیاریشیدا بە دوورخستنەوەی چوار بەڕێوەبەری گشتی وەزارەتی كارەبا لە پۆستەكانیان بەهۆی كەمتەرخەمییان لە راپەڕاندنی ئەركەكانی سەرشانیان.
لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆكوەزیرانی عیراق هۆشداریدا بە بەپرسانی حكومی و رایگەیاند: پرۆسەی هەڵسەنگاندنی ئەدای كاركردنی بەرپسانی حكومەت بەردەوام دەبێت و هەر بەڕێوەبەر و پلە تایبەتێك لە هەڵسەنگاندنەكان دەرنەچێت، لە پۆستەكەی لادەبرێت و دووردەخرێتەوە.