رۆژێك پشوو لەعیراق و هەرێمی كوردستان راگەیەندرا

کوردستان

9 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 1824

راچڵەكین-

رۆژی 16-3-2025 لە ساڵیادی كیمیابارانكردنی هەڵەبجەدا، لەعیراق و هەرێمی كوردستان پشووی فەرمییە لەسەرجەم دامودەزگا حكومییەكاندا.

پێشتر حكومەتی عیراق لەراگەیەندراوێكدا بڵاویكردبوەوە، رۆژی یەكشەممەی داهاتوو 16-3-2025 كەهاوكاتە لەگەڵ ساڵیادی ئەو تاوانانەی رژێمی بەعسی سەدامی دژ بەگەلی عیراق ئەنجامیداون كە خۆی لە كۆمەڵكوژییەكانی ( هەڵەبجە- ئەنفال- گۆڕە بەكۆمەڵەكان - راپەڕینی شەعبانی- تیرۆركردنی زانایان و بەئامانجگرتنی لایەنەكان) دەبینێتەوە، دەكرێتە پشووی فەرمی لەسەرجەم دامودەزگا فەرمییەكانی دەوڵەت.

وەك لە بەشێكی نووسراوەكەدا هاتووە، راگەیاندنی پشووەكە پشتی بەستووە بەحوكمەكانی مادەی (1/یەكەم/ ل) لە یاسای پشووە فەرمییەكانی ژمارە (12)ی ساڵی 2024.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن