ئۆبلاک: لەبەر ئەم هۆکارە نەمتوانی لێدانە یەکلاکەرەوەکەی ڕۆدیگێر بگەڕێنمەوە

وەرزش

2 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 812

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

یان ئۆبلاکی سلۆڤینی، گۆڵپارێزی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید، هۆکاری شکستهێنانی لە گەڕاندنەوەی لێدانی یەکلاکەرەوەی ئەنتۆنیۆ ڕۆدیگەری ئەڵمانی لە یارییەکەی چامپیۆنزلیگ ئاشکرا کرد.

یانەی ڕیال مەدرید سەرکەوت بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ دوای ئەوەی بە لێدانی یەکلاکەرەوە بە ئەنجامی 4-2 لە دراوسێی ئەتلەتیکۆ مەدریدی بردەوە.

یان ئۆبلاک دەیتوانی لێدانە ئاسانەکەی ئەنتۆنیۆ ڕودیگەری بەرگریکاری ئەڵمانی بگەڕێنێتەوە، بەڵام شکستی هێنا و ڕێگەی بە ڕیال مەدرید دا لە سیناریۆیەکی سەرنجڕاکێشدا سەرکەوێت بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی.

لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی مارکا ئۆبلاک وتی، “لێدانە یەکلاکەرەوەکەی ڕودیگەر؟ ئەگەر زووتر جووڵەت بکردایە، ئاسانتر دەبوو ڕێگری لێ بکەیت. “دەبوو تا کۆتایی چاوەڕێ بکەم.”

ئاماژەی بەوەشکردووە، پێموابوو ڕۆدیگەر لێیداەت بۆ ئەولایە، بەڵام کەمێک درەنگ گەیشتمە ئەوێ هەر بۆیە تۆپەکە چووە ژووەرەوە، بەختم نەبوو، ئەوە تۆپی پێیە، قەدەر وابوو ئێمە نەگەین بە قۆناغی داهاتوو.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن