راچڵەكین -
لە زێی گەورە لەسنووری قەزای بەردەڕەش، تەرمی ژنێك دۆزرایەوە، پۆلیسی ئاكرێش رایدەگەیەنێت: بەهۆی ئەوەی كاتی زۆر بەسەر رووداوەكەدا تێپەڕێوە، تەرمەكە ناناسرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی قەزای ئاكرێ بڵاویكردەوە، كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، تیمەكانی مەلەوانی قەزای خەبات، لە زێی گەورە نزیك گوندی زەنگلی سنووری ناحیەی كەلەك، تەرمی ژنێكیان دۆزییەوە.
لە راگەیەندراوەكەی پۆلیسدا هاتووە، ژنە خنكاوەكە، مل و قاچەكانی بە تەلی ئاسن بەستراونەتەوە و پێشتر خنكێنراوە، بەهۆی ئەوەش كە كاتی زۆر بەسەر رووداوەكەدا تێپەڕێوەو روخساری ژنەكە تێكچووە، بۆیە نەناسراوەتەوەو نازانرێت كێیە.
لەدوای رووداوەكە، تەرمی ژنەكە رەوانەی پزیشكی دادی هەولێر كرا و پەڕاوی لێكۆڵینەوەش لەلایەن پۆلیسەوە بۆ رووداوەكە كراوەتەوە.