راچڵەکین-
هێرشێکی ئەلیکترۆنی ئێکس دەکاتە ئامانج و ئیلۆن مەسکی
خاوەنی کۆمپانیاکەش پەیامێک ئاڕاستەی بەکارهێنەرانی پلاتفۆڕمەکە دەکات.
ئەمڕۆ دووشەممە ئیلۆن مەسک، گەورە وەبەرهێنەری ئەمریکی و
خاوەنی پلاتفۆرمی "X"رایگەیاند،
پلاتفۆڕمەکە رووبەڕووی هێرشی ئەلیکترۆنی بەردەوام دەبێتەوە و لەلایەن گروپێک یان وڵاتێکەوە
هەموو رۆژێک هێرش دەکرێتە سەری.
مەسک ئاماژەی بەوە نەکردووە کێ لە پشت ئەو هێرشە بووە کە
کاریگەری زۆری لەسەر پلاتفۆرمەکە هەبووە.
ماوەی چەند کاتژمێرێکە بەکارهێنەرانی ماڵپەڕی "X" رووبەڕووی وەستانی ئەپڵیکەیشنەکە بوونەتەوە، هاوکات دەستگەیشتن
بە ماڵپەڕی سەرەکی و گەڕان بە پۆستەکاندا قورس بووە.
ماڵپەڕی "downdetector" رایگەیاندووە کە خراپ کارکردن لە پلاتفۆرمەکەدا تۆمار کراوە، زیاتر لە 30 هەزار سکاڵا لەو بارەیەوە
بە ماڵپەڕەکە گەیشتووە.
سکاڵاکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە پچڕانەکان هێشتا بەردەوامن،
ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە پلاتفۆرمەکە لە هەندێک کاتدا دەکەوێتەوە کار و هەندێک
کاتیش لە خزمەتگوزاری دەوەستێت.