ژنێک بۆ ماوەی 45 ساڵ بەهەڵە خراوەتە نەخۆشخانەی دەروونییەوە

هەمەڕەنگ

11 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 147

راچڵەکین-
ژنێکی بەڕیتانی تووشبووی ئۆتیزم کە کێشەی لە فێربووندا هەبووە، بەهەڵە و لە تەمەنی حەوت ساڵییەوە و بۆ ماوەی ٤٥ ساڵ خراوەتە نەخۆشخانەی دەروونییەوە.

بە گوێرەی بابەتێکی "بی بی سی"، ئەو ژنە کە بەرپرسانی نەخۆشخانە دەروونییەکە لە پێناو پاراستنی سنووری تاکەکەسیی بە ناوی خوازراوی "کاسیبا" ناوی دەبەن، بۆ ماوەی ٢٥ ساڵ لە هۆبەی تاکەکەسی و جیاواز لەوانی تر چاودێری کراوە.

کاسیبا توانای قسەکردنی نییە و خێزانێکیشی نەبووە کە پاڵپشتی بکات. دەروونناسێکی تایبەتمەند بە ئاژانسەکەی راگەیاندووە کە چۆنچۆنی بۆ ماوەی نۆ ساڵ هەوڵی داوە کە کاسیبا لەو حاڵە رزگار بکات.

وەزارەتی تەندروستی و کاروباری کۆمەڵایەتیی بەڕیتانیا رایگەیاندووە، کە هێشتا کەسانێکی زۆری کەم توانا لە نەخۆشخانەی دەروونی چاودێری دەکرێن کە گومانی چاکبوونەوەیان لێ دەکرێت و بەپێویستی دەزانن کە پێداچوونەوە بە یاساکانی تەندروستیدا بکرێت بۆ ئەوەی رێگا لەم حاڵەتە ناڕەوایانە بگیرێت.

لە ئینگلتەرا هێشتا زیاتر لە ٢٠٠٠ کەس تووشبووی ئۆتیزمن و کێشەی دواکەوتنیان لە فێربوون هەیە، لە نێویاندا نزیکەی ٢٠٠ منداڵ، کە لە نەخۆشخانە دەروونییەکاندا چاودێری دەکرێن.

لە ساڵی ٢٠١٦ـەوە تیمێک لە پسپۆڕانی تەندروستیی دەروونی و خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی پێکهات، کە ئامانجیان رزگارکردنی کاسیبا بوو.

وێنەی دکتۆر پێتسی ئاستیت، ئەندامێکی ئەو تیمەی کە ماوەی نۆ ساڵ کاریان کرد بۆ رزگارکردنی کاسیبا:



داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن