سبەی لە پارێزگایەك دەكرێتە پشوو

عێراق

4 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 1107

راچڵەكین -

بەهۆی بەردەوامی بارانبارین و خراپیی رەوشی كەشوهەوا، پارێزگای واست لە باشووری عیراق بڕیاریدا سبەی بكرێتە پشووی فەرمی، بەڵام فەرمانگە خزمەتگوزارییەكان و ناوەندەكانی تەندروستی و بانكەكان دەوامی ئاسایی خۆیان دەكەن.

دیوانی پارێزگای واست لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بەهۆی بەدەوامبوونی ئەو شەپۆلی بارانبارینە بەخوڕەی كە سنووری پارێزگاكەی گرتووەتەوە، بڕیاردرا سبەی یەكشەممە بكرێتە پشووی فەرمی لەسەرجەم فەرمانگە حكومییەكان و ناوەندەكانی خوێندن لەو پارێزگایە.

بەهۆی ئەو شەپۆلی بارنبارینە بەخوڕەی كە بەغدا و زۆربەی ناوچەكانی ناوەڕاست و باشووری عیراقی گرتووەتەوە، لەچەندین ناوچەی سنووری پارێزگای واست لافاو هەستاوەو ئاستەنگی بۆ هاتووچۆ دروستكردووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن