گەرمیان كۆنفرانسی دووەمین دیداری یەكێتی لەخۆدەگرێت

کوردستان

06/03/2025     ژمارەی بینراو 159

راچڵەكین-

پێنجەمین كۆنفرانسی ئامادەكاری بۆ دووەمین دیداری یەكێتی دەگاتە گەرمیان و خانەقین و ئەمڕۆ پێنجشەممە 6-3-2025  لەشاری كەلار بەڕێوەدەچێت.

میدیای فەرمی یەكێتی بڵاویكردووەتەوە:"بە گوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی پەسندكراوی كۆنگرەی پێنجەم، دیداری یەكێتی چالاكییەكی فەرمی دەورییە و بەشێكە لە وێستگەكانی خەباتی فراوانی هەڤاڵانە، یەكەم دیداری یەكێتی بەسەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی لە بەرواری 12-3-2022 دەستپێكرد و لە 31-5-2022 كۆتایی بەكارەكانی هێنا و سیاسەتەكانی یەكێتی لە بوارە جیاجیاكاندا داڕشت و بووە بنەمایەك بۆ سیاسەتی گشتی یەكێتی."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن