راچڵەکین-
کەشتییەکی گەورەی گەشتیاری بەهۆی شەپۆلە بەرزەکانی دەریاوە
تووشی رووداو بوو و 16 کەس تێیدا بریندار بوون.
بەپێی
ماڵپەڕی "CruiseMapper"
سەرنشینانی کەشتی "Crown
Princess"
کە هەفتەی رابردوو لە نزیک نیوزلەندا دەستیان بە گەشتەکەیان کردووە، بەهۆی شەپۆلی
گەورەی دەریاکانەوە تووشی رووداو بوون.
لە
گرتە ڤیدیۆییەکدا دەرکەوتووە کە کارمەندانی چێشتخانەکە لەناو کەشتییەکەدا خۆیان بە
مێزەکانەوە گرتووە بۆ ئەوەی هاوسەنگی خۆیان بپارێزن لەکاتێکدا زۆربەی کەلوپەلی ناو
چێشتخانەکە کەوتووەتە سەر زەوییەکە و خواردنەکان رژاون.
کاپتنی
کەشتییەکە دوای ڕووداوەکە قسەی بۆ سەرنشینەکان کردووە، دڵنیای کردنەوە کە
کەشتییەکە بەر زریانێکی بەهێز و شەپۆلی بەرز کەوتووە کە ئەمەش بووەتە هۆی
زیادبوونی خێرایی بەڵام دووپاتی کردووەتەوە کە کەشتییەکە لە مەترسیدا نییە.
کەشتییەکە 3080 سەرنشین و 1200 ئەندامی تیمی کەشتییەکە لەخۆدەگرێت و تێچووی گەشتە 7 ڕۆژیەکە لە نێوان 1000 بۆ 5000 دۆلاردایە بۆ هەر کەسێک بەپێی قەبارەی ژوورەکەی.
هـ . یـ