راچڵەکین-
کۆمپانیای
ئەپڵ بە فەرمی ئایفۆنە نوێیەکەی خۆی خستە بازاڕەوە کە هەرزانترین وەشانی زنجیرەی
ئایفۆن 16ـیە و ئێستا لە 59 وڵات و ناوچەی جیهان بەردەستە بۆ فرۆشتن.
مۆبایلەکە
دەتوانرێت لە فرۆشگا فەرمییەکانی ئەپڵ یان کۆمپانیا پەیوەندیدارە گرێبەستکراوەکان
بکڕدرێت، یان لە ڕێگەی دابەشکەرانی ڕێگەپێدراو لەو وڵاتانەی کە مۆبایلە نوێیەکە تێیدا
بەردەستە.
شایەنی
باسە ئایفۆن 16e لە ئێستاوە
لە چەند وڵاتێکی عەرەبی بەردەستە، وەک سعودیە و ئیمارات و قەتەر.
جگە لەوەش
مۆبایلەکە لە وڵاتانی ئوسترالیا و کەنەدا و چین و فەرەنسا و ئەڵمانیا و هیندستان و
ژاپۆن و مالیزیا و مەکسیک و کۆریای باشوور و تورکیا و بەریتانیا و ئەمریکاش بەردەستە.
ئەپڵ هەفتەیەک
لەمەوبەر داواکردنی پێشوەختەی بۆ مۆبایلەکە خستە بەردەست، نرخی دەستپێکی مۆبایلەکە
نزیکەی ٦٠٠ دۆلار بوو، واتە بە نزیکەیی هاوتایە بە دراوە ناوخۆییەکان.
ئایفۆن
16e تایبەتمەندی دیزاینێکی
هەیە کە تێکەڵەیەکە لە دیمەنی ئایفۆن 14 لە پێشەوە و ئایفۆن 8 لە پشتەوە، بەڵام نوێترین
پڕۆسێسەری ئەپڵی هەیە کە پڕۆسێسەری A18 یە،
لەگەڵ شاشەیەکی OLED 6.1 ئینج، کامێرایەکی پێشەوەی 12 مێگاپێکسڵ لەگەڵ یەک کامێرای
دواوەی 48 مێگاپێکسڵ.
بڕیارە هەفتەی
داهاتوو مۆبایلەکە بگاتە 21 بازاڕی دیکە، ئەمەش دەبێتە هۆی بەردەستبوونی بەرهەمێکی نوێی ئەپڵ
کە لەڕووی نرخەوە گونجاوە بەراورد بە بەرهەمەکانی تری کۆمپانیاکە.
وێنەی ئایفۆن 16e