راچڵەکین-
مانگی رەمەزان
دەرفەتێکی زۆر باشە بۆ بەرەوپێشبردنی خووی تەندروست و دیسیپلینی خۆراک، بەو پێیەی
موسڵمانان لە خواردن و خواردنەوە بەیانی تا خۆرئاوابوون خۆیان بەدوور دەگرن.
لەکاتێکدا
بەڕۆژووبوون چەندین سوودی تەندروستی هەیە وەک باشترکردنی میتابۆلیزم و دابەزاندنی
پەستانی خوێن و کۆلیسترۆڵ، بە گوێرەی ئەوەی لە ماڵپەڕی "روسیا تودەی"ـدا
هاتووە، خۆراکی ناهاوسەنگ دەبێتە هۆی ماندوێتی یان زیادبوونی کێش.
بۆیە پەیڕەوکردنی
خۆراکی تەندروست و هاوسەنگ لە مانگی رەمەزاندا یارمەتیدەرە بۆ پاراستنی چالاکی و
ئاودان و پاڵپشتی تەندروستی گشتی.
ژەمی
بەربانگ کە ژەمە سەرەکییەکەیە و وزەی بەردەوام لەم مانگەدا دابین دەکات، باشتر وایە
ئەمانە لەخۆ بگرێت:
١. کاربۆهیدراتی ئاڵۆز، وەکو پەتاتە، میوە، دانەوێڵە و گەنمەشامی،
بە مەبەستی دابینکردنی وزە بۆ جەستە بۆ ماوەیەکی زۆر.
٢.پرۆتینەکان، وەک هێلکە، پەنیری کەم چەوری، شیر و ماست، بەو پێیەی
یارمەتیت دەدەن هەست بە تێری بکەیت و ماسولکەکانت بە تەندروستی دەهێڵێتەوە.
٣.چەورییە تەندروستەکان، وەکو گوێز، زەیتی زەیتون، ئەڤۆگادۆ و سەلەمون،
بۆ ئەوەی تێربوون بەرەوپێش ببەن و ترشە چەورییە سودبەخشەکان بۆ جەستە دابین دەکەن.
پێویستە خۆت بەدوور بگرێت لە خواردنی خوێ و خواردنی سورکراوە،
چونکە دەبنە هۆی تینوێتی لە رۆژدا.
ژەمی
پارشێو پێویستە ئەم پێکهاتانە لەخۆ بگرێت:
١.خورما سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بۆ ریشاڵ و وزەی خێرا، هەروەها هەڵبژاردەیەکی
گونجاوە بۆ رۆژوو شکاندن.
٢.ئاو یان شیر بخۆرەوە بۆ جێگرتنەوەی ئەو شلەمەنیانەی لە رۆژدا لەدەست
دەچن.
٣.خواردنی ژەمێکی تەواو کە سەوزە و پرۆتینی بێ چەوری تێدایە (وەک
ماسی و مریشکی برژاو) و دانەوێڵەی تەواو بۆ بەدەستهێنانی ماددە خۆراکییە پێویستەکان.
شارەزایان
پێشنیاری ئەوە دەکەن کە دووربکەوینەوە لە خواردنی چەور و سورکراوە، چونکە دەبنە هۆی
بێهێزی و کاریگەری لەسەر هەرسکردن هەیە، هەروەها سنووردارکردنی خواردنی شیرینی
قورس و گۆڕینی بە میوەی تازە.