ئەوروپا هەڵوێستی خۆی بەرامبەر ئۆكراینا ئاشكرا دەكات

جیهان

7 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 833

راچڵەكین -

دوای سەردانەكەی سەرۆكی ئۆكراینا بۆ ئەمریكا و دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ لە كۆشكی سپی، چەندین وڵاتی ئەوروپا پشتیوانیی خۆیان بۆ ڤۆلۆدیمێر زێلێنسكی دەربڕی و رایانگەیاند لە پشتیوانی و پاڵپشتیكردنی ئۆكراینا بەردەوام دەبن.
 
لەیەكەم كاردانەوە بەرامبەر رووداوەكەی ئەمڕۆی كۆشكی سپی و سەرزەنشتكردنی سەرۆكی ئۆكراینا لەلایەن دۆناڵد ترەمپ و وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسا رایگەیاند: رووسیا دەستدرێژكارەو ئۆكرایناش رووبەڕووی هێرش بووەتەوە، ئێمەش لەسەر رێگایەكی راست بووین كە سێ ساڵ لەمەوبەر هاوكاری ئۆكراینامان كرد و سزامان بەسەر رووسیادا سەپاند، لەم كارەش بەردەوام دەبین".

هاوكات، هەریەك لە راوێژكاری ئەڵمانیا و سەرۆكوەزیرانی هۆڵەندا و پۆڵەندا و چەند وڵاتێكی دیكەی ئەوروپا، پشتیوانیی خۆیان بۆ ئۆكراینا دووپاتكردەوە و رایانگەیاند كە بەردەوام دەبن لە هاوكاریكردنی ئەو وڵاتە تا ئەوكاتەی كۆتایی بە جەنگی سەپێندراوی رووسیا دێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن