راچڵەکین-
شارەزایان
باس لە پێویستیی زۆری شۆردنی خاولی دەکەن دوای چەند جارێک بەکارهێنان، لەگەڵیدا
هۆشداریی دەدەن لە شۆردنی زۆر کە رەنگە زیانی هەبێت.
هەروەک لە ماڵپەڕی "روسیا تودەی"ـدا باسکراوە، ئەم شارەزایانە پێشنیاری شۆردنی خاولی دەکەن دوای هەر سێ بۆ پێنج جارێک بەکارهێنان، بەمەرجێک دوای
ئەوە هەڵبواسرێت و بەجێبهێڵرێت تا بەتەواوی وشک دەبێتەوە. بەڵام رێژەی شۆردنەکەی پەیوەستە
بە هۆکاری جۆراوجۆرەوە، وەک ئامانجی بەکارهێنانی و ژمارەی ئەندامانی خێزانەکە و
بوونی منداڵ یان ئاژەڵی ماڵی لە ماڵەکەدا.
بەگوێرەی
پەیمانگای پاککردنەوەی ئەمریکی، ڕەنگە هەفتانە یەک جار خاولی شۆردن بەس بێت، بەتایبەت
بۆ خاولی دەست، بەڵام ئەگەر بۆ وشککردنەوەی دەموچاوت بەکاری دەهێنیت، یان لە ماڵێکی
قەرەباڵغدا دەژیت، باشتر وایە دوای هەر بەکارهێنانێک یان دوو بەکارهێنان بیشۆیت.
بە تێپەڕبوونی
کات ڕەنگە خاولیەکان زبر بن، بەڵام چەند هەنگاوێکی سادە دەتوانن یارمەتیدەر بن بۆ
ئەوەی نەرم ببنەوە:
١.لە تێکەڵەی ئاو و سرکەی سێودا(١ کوپ سرکە بۆ هەر ٤ کوپ ئاوێک) بیخەرە
ناو ئاوەوە بۆ ئەوەی لاستیکییەکەی بگەڕێتەوە.
٢.لەبری پلەی گەرمی 60 پلەی سەدی لە پلەی گەرمی 40 پلەی سەدیدا بیشۆ،
دڵنیابە لەوەی کە لەو کاتەدا جلی زۆر لە جلشۆرەکەتدا نەبێت بۆ ئەوەی خاولییەکان زۆرتر
بجوڵێن.
٣.دوور بکەوەرەوە لە بەکارهێنانی نەرمکەرەوەی قوماش، چونکە لەوانەیە
توانای مژینی کەم بکاتەوە.
٤. کەمتر پاککەرەوە بەکاربهێنە
و دوای شۆردن خاولیەکان بکەرەوە و مەهێڵە بچنەوە یەک بۆ ئەوەی نەرم بمێننەوە.