بە ڤیدیۆ.. رۆبۆتێک کارەکانی ناو ماڵ ئەنجام دەدات

هەمەڕەنگ

3 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 166

راچڵەکین-
کۆمپانیای نەرویجی 1X کە لەلایەن OpenAI پشتگیری دەکرێت، پەردەی لەسەر رۆبۆتیNEO Gamma لادا کە AI بەکاردەهێنێت بۆ ئەنجامدانی کارەکانی ناوماڵ.

رۆبۆتەکە لە ریکلامێکدا دەردەکەوێت کە کارەکانی ناو ماڵ بە شێوەیەکی کارا ئەنجام دەدات، پێش ئەوەی لە کۆتایی ڤیدیۆکەدا لەسەر کورسییەک دابنیشێت، لەکاتێکدا خاوەن ماڵەکان چێژ لە کاتەکانیان وەردەگرن لە ژووری تەنیشت ژووری رۆبۆتەکە.

ئەم دیمەنە بێ کاردانەوە نەبوو، ئەو ریکلامە ٣٧ چرکەییە کاردانەوەی جیاوازی لە یوتیوب بەدوای خۆیدا هێنا، دوای ئەوەی هەندێک کەس بە هەنگاوێکی شۆڕشگێڕانە لە جیهانی تەکنەلۆژیدا وەسفیان کرد و هەندێکیش وەک دیمەنێکی فیلمێکی زانستی-خەیاڵی ترسناک سەیریان کرد.

بە دیزاینێکی داهێنەرانە، NEO Gamma تەنها دوو "چاوی" دیجیتاڵی هەیە و وەک "یاریدەدەرێکی تایبەتی و هاوڕێی ماڵەوە" وەسف دەکرێت، توانای کارلێککردنی لەگەڵ ژینگەکەی، رێکخستنی ماڵەکە و تەنانەت پاککردنەوەی وردی ناو ماڵی هەیە، جگە لە ئەنجامدانی ئەرکەکانی وەک دروستکردنی چا، پاککردنەوەی زەوی و هەڵگرتنی میوەکان.

هـ . یـ

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن