راچڵەکین-
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لە بارەی مووچەی مانگی دووەوە
راگەیاندراوێکی بلاوکردەوە و تێیدا هاتووە، "لیستەکەیان راوانەی بەغدا
کردووە".
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی دارایی و ئابوری هەریمی کوردستان رایگەیاند، "لیستی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران و
مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەڕێگای تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری
هەرێمی کوردستانەوە ڕەوانەی شاری بەغدا کرا بەمەبەستی ڕادەستکردنی بەوەزارەتی
دارایی حکومەتی فیدراڵ".
لە دوای رێکەوتنەکەی هەرێم و
عیراق لەسەر پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و گەڕانەوەی داهاتی ناوخۆ بۆ بەغدا،
هێشتا مشتومڕ لەسەر مووچە بەردەوامە، هەرچەندە پێشتر وەزیری دارایی هەرێم
رایگەیاندبوو، "گرفتەکە بەتەواویی چارەسەر کراوە".