گەرمیان.. بەهۆی تەقینەوەیەك منداڵێك گیانی لەدەستدا

کوردستان

25/02/2025     ژمارەی بینراو 263

راچڵەكین -

لەسنووری گەرمیان بەهۆیەوە تەقینەوەی گوللە هاوەنێك، منداڵێك گیانی لەدەستدا.

بەڕێەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان بڵاویكردەوە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە لە گوندی حاجی عەواد، سەر بە ناحییەی سەرقەڵا، تەرمی منداڵێكی تەمەن 9 ساڵان هێنرایە پزیشكی دادی قەزای كەلار، كە بە وتەی كەسوكارەكەی، لە نزیك گوندەكەیان لای مەڕوماڵات بووە، دەستكاریی  گوللە هاوەنێكی كۆنی كردووە، لەئەنجامدا پێیدا تەقیەوەتەوەو گیانی لەدەستداوە.

لە دوای رووداوەكە، هێزێكی پۆلیسی گەرمیان چوونەتە شوێنەكەو لێكۆڵینەویان لە رووداوەكە دەستپێكردووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن