راچڵەکین-
شارەزایانی بواری خۆراک
پێشنیاری ئەوە دەکەن سرکەی سێو بخرێتە نێو خۆراکی رۆژانەوە، چونکە گرنگییەکی زۆری
هەیە بۆ تەندروستی مرۆڤ، بەهۆی ئەو سوودە چارەسەرییە زۆرانەی کە بە جەستەیان دەبەخشێت.
سوودەکانی سرکەی سێو
بریتین لە:
1- چارەسەری نەخۆشی شەکرە، سرکەی سێو یارمەتی
دابەزاندنی ئاستی شەکری خوێن دەدات بە شێوەیەکی زۆر کاریگەر بە خاوکردنەوەی بەتاڵبوونەوەی
گەدە و رێگریکردن لە شکاندنی کاربۆهیدراتەکانی لەش بۆ شەکرەکان.
2- چارەسەری
کۆلیسترۆڵ، توێژینەوەکان دەریانخستووە کە خواردنی سرکەی سێو رۆژانە بۆ ماوەی ١٢ هەفتە یارمەتی
دابەزاندنی کۆلیسترۆڵی خراپ و ترایگلیسیرید دەدات و کۆلیسترۆڵی باش لە خوێندا زیاد
دەکات.
3- چارەسەری
بەرزی پەستانی خوێن، توێژەران لە توێژینەوەیەکدا کە لەسەر ئەو کەسە پێگەیشتوانەی نەخۆشی شەکرەی
جۆری دووەمیان هەیە ئەنجامیان داوە، باسیان لە دابەزینی پەستانی خوێنی سیستۆلیک
کردووە دوای ٨ هەفتە لە خواردنی سرکەی سێو هەموو رۆژێک.
4- چارەسەری
قەڵەوی، سرکەی سێو رۆڵێکی سەرەکی هەیە لە دابەزاندنی کێش، چونکە توانای خاوکردنەوەی
بەتاڵبوونی گەدە یارمەتیت دەدات هەست بە تێربوون بکەیت بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێکی زۆر،
بەپێی توێژینەوەکان.
5- چارەسەرکردنی
کێشەکانی کۆئەندامی هەرس، سرکەی سێو یارمەتی کوشتنی بەکتریا زیانبەخشەکانی ناو ریخۆڵەکان دەدات و یارمەتی
گەشەی بەکتریا سودبەخشەکان دەدات، ئەمە جگە لەوەی رۆڵی کاریگەری هەیە لە نەهێشتنی
دڵەکزێ و غازات و ئاوسانی سک.