راچڵەكین -
بەهۆی ئەو شەپۆلە بەفرو بارانبارینەی ڕووی لەناوچەی هەورامان كردووە، پارێزگای هەڵەبجە بڕیاریدا سبەینێ لە ناحیەی بیارە و تەوێڵە بكرێتە پشوو.
دیواین پارێزگای هەڵەبجە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بەهۆی ئەو شەپۆلە بەفرو بارانبارینەی ڕووی لەناوچەی هەورامان كردووە، لەسەر پێشنیاری ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە، بڕیار درا سبەینێ یەكشەممە 23-2-2025، پشووی فەرمی دەبێت لە سەرجەم دامەزراوەكانی حكومەت و قوتابخانە و باخچەكانی سنوری ناحیەی بیارەو تەوێڵە و گوندەكانی.
پشووەكەی سبەینێ ئەو خوێندكارانە ناگرێتەوە كە تاقیكردنەوەی بەراییان هەیە و لەدەرەوەی ناحیەكە ئەنجامی دەدەن.