راچڵەکین-
بەڕێوەبەرایەتیی
کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئاسمان بەگشتى ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت ، لەرۆژهەڵاتى هەرێم
هەورى تەواو دەبێت لەگەڵ بارینى بەفرو بارانێکى کەم وە لەگەڵ هەندێ لە ناوچە شاخاوییە سنوریەکان ، لە کاتەکانى شەودا دەگۆرێت بۆ هەورى تەواو، پلەکانی
گەرما نزم دەبێتەوە بە 1 – 3 پلەى سیلیزى
بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
لەبارەی
کەشوهەوای سبەی شەممەوە کەشناسیی هەرێم ئاماژەی بەوە کردووە، ئاسمان هەورى تەواو دەبێت
، لەگەل بارینی بەفر لە زۆربەى ناوچە بەرزەکانى رۆژهەڵات و باکورى رۆژهەڵاتى هەرێم
بەشێوەى پچڕ پچڕ ، بەفر بارین سەنتەرى پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجە دەگرێتەوە ، وە
بارینى بەفرێکى کەم لەسەنتەرى پارێزگاى هەولێرو کەرکوک، پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە
بە 2 – 4 پلەى سیلیزى لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای
پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 6 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 2 پلەی سیلیزی
دهۆک : 4 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 5 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 3 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 7 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 7 پلەی سیلیزی
هـ . یـ