هاتوچۆی سلێمانی ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە

کوردستان

10 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 305

راچڵەکین-
بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆرەوە پەیامێکی ئاڕاستەی شۆفێران کرد.‎

ئەمڕۆ شەممە بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، "ئاگاداری هاووڵاتییان و شۆفێرانی شارەکەمان دەکەین کە هەریەک لە ڕێگاکانی چاڤیلاند و دۆڵەمیران بەرەو شاخ بەربەستمان کردووە لەپێناو سەلامەتی ئێوە و ناهێڵین هیچ کەسێک تێپەڕێت".

ماوەی دوو رۆژە بەفربارین شاری سلێمانی و دەوروبەری گرتووەتەوە و کەشناسیی هەرێمیش پێشتر باسی لەوە کردبوو کە شەپۆلێکی سەرما و سۆڵە بەڕێوەیە و زۆربەی ناوچەکان دەگرێتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن