راچڵەكین-
سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە بەغدا و بەشداری كۆنفرانسی بەغدا دەكات.
ئەمڕۆ شەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە سەردانێك گەیشتە بەغدا، بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆنفرانسی "گفتوگۆی بەغدا"، بڕیاریشە لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عیراق كۆبێتەوە.
لە کۆنفرانسەکەدا نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند:" عێراق و ناوچەکە بە قۆناغێکی
ستراتیژییدا تێدەپەڕێت، بۆیە پێویستمان بە یەکڕیزیی و سەقامگیریی هەیە نەک ململانێ
و ئاڵۆزی."
لای خۆیەوە محمد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عیراق رایگەیاند:" رێگەمان
نەداوە عێراق پاشکۆی هیچ وڵاتێک بێت و هەوڵمانداوە ببینە کارەکتەری سەقامگیریی لە
ناوچەکە."
ئەم کۆنفرانسە حەوتەمین کۆنفرانسی "گفتوگۆی عیراق"ـە و ماوەی دوو
رۆژ بەردەوام دەبێت، تێیدا رێگەی گەشەپێدانی عیراق تاوتوێ دەکرێت.