بەفربارین سەنتەری شارێكی هەرێم دەگرێتەوە

کوردستان

14 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 743

راچڵەكین -

كەشناسیی هەرێم پێشبینی دەكات پلەكانی گەرما نزمتر ببنەوەو لەكاتەكانی بەرەبەیانی سبەینێشدا تێكەڵەی نمەباران و بەفر لە سەنتەری شاری سلێمانی دەبارێت.

بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسیی هەرێم بڵاویكردەوە، ئەمشەو ئاسمانی هەرێم نیمچە هەور و لەناوچە شاخاوییەكانیش هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینی بەفر لە سەرجەم ناوچە شاخاوییە سنورییەكان.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لە كاتەكانی بەرەبەیاندا ئەگەری بارینی تێكەڵەی نمەباران و بەفر لە سەنتەری شاری سلێمانی هەیە، لەگەڵ بارینی كەمێك نمەباران لە هەندێك لە ناوچەكانی گەرمیان، پلەكانی گەرماش نزمتر دەبنەوە بەبەراورد لەگەڵ پلەكانی گەرمای ئەمڕۆ.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن