راچڵەكین -
لەسنووری پارێزگای بابل بووك و زاوایەك ئۆتۆمبێلەكەیان دووچاری رووداوێكی هاتووچۆدا بووەوەو بەهۆیەوە هەردووكیان گیانیان لەدەستدا.
سەرچاوەیەكی ئەمنی لە پارێزگای بابل بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ هەینی لەسەر رێگای سەرەكیی حللە، لەنزیك مەزارگەی پێغەمبەر ئەیوب، رووداوێكی هاتووچۆ روویدا و بەهۆیەوە دوو كەس گیانیان لەدەستدا.
سەرچاوە ئەمنییەكە ئاماژەی بەوەكرد، قوربانییەكان بووك و زاوا بوون و بە هۆیكارێكی نەزانراو ئۆتۆمبێلەكەیان وەرگەڕا و هەردووكیان دەستبەجێ گیانیان لەدەستدا.
لەدوای رووداوەكە تیمێكی لێكۆڵینەوەی سەر بە پۆلیسی بابل، گەیشتنە شوێنی رووداوەكەو لێكۆڵینەوەیان دەستپێكردووە.
