بوومەلەرزەیەك لە باكووری كوردستان روویدا

کوردستان

16 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 163

راچڵەكین -

لە پارێزگای ئەرزەڕۆم-ی باكووری كوردستان بوومەلەرزەیەك روویدا و تائیستا زیانەكانی ئاشكرا نەكراوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی بەڕێوەبردنی كارەسات و باری لەناكاوی توركیا (ئافاد)، ئەمڕۆ هەینی، بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 4.5 پلە بەپێوەری رێختەر، پارێزگای ئەرزەڕۆم-ی لە باكووری  كوردستنان گرتەوە.

چەقی بوومەلەرزەكە، شارۆچكەی خنس بووە و لە قووڵایی نزیكەی حەوت كیلۆمەتر روویداوە، تائێستاش هیچ زانیارییەك لەبارەی زیانەكانی بوومەلەرزەكە بڵاونەكراوەتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن