وادەی كۆبوونەوەی داهاتووی شاندی یەكێتی و پارتی ئاشكرا دەكرێت

کوردستان

18 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 151

راچڵەكین -

وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وادەی كۆبوونەوەی داهاتووی شاندی دانوستانكاری حزبەكەی لەگەڵ پارتی ئاشكرا دەكات و رایدەگەیەنێت، لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر ئەو ستراتیژە دەكرێت كە دەبێتە بناغەی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم.

سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بە میدیاكانی حزبەكەی راگەیاندووە، سبەینێ شەممە لە سلێمانی هەردوو وەفدی دانوستانكاری یەكێتی و پارتی كۆدەبنەوەو گفتووگۆ لەسەر دواین پەرەسەندنەكانی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم دەكەن.

وتەبێژی یەكێتی وتیشی:" تیمی تەكنیكی یەكێتی و پارتی لە ماوەی رابردوودا رەشنووسێكیان وەك ستراتیژی بەڕێوەبردنی حكومەتی داهاتوو ئامادەكردووە، بڕیارە لە كۆبوونەوەكەی سبەینێدا گفتووگۆ لەسەر ئەو ستراتیژە بكەن، كە دەبێتە بناغەیەك بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم.
 
سەعدی ئەحمەد پیرە ئاماژەی بەوەشكردووە، بەرەوپێشچوون لە گفتوگۆكانی پەیوەست بە پێكهێنانی كابینەی داهاتووی حكومەتی هەرێم هاتووەتە ئاراوەو خوازیارن زۆر نەبات هەردوولا لەسەر كۆی خاڵەكان بگەنە رێكەوتن و حكومەتێكی خزمەتگوزار و كارا پێكبهێندرێت، كە وەڵامدەرەوەی ئەم قۆناغە بێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن