ئیسرائیل سەدان زیندانیكراوی دیكەی فەلەستینی ئازاد دەكات

جیهان

19 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 120

راچڵەكین -

حكومەتی ئیسرائیل لەچوارچێوەی بڕیاری ئاگربەست لەگەڵ بزوتنەوەی حەماس، لە بەرامبەر ئازادكردنی شەش بارمتە، سبەینێ زیاتر لە 600 زیندانیكراوی دیكەی فەلەستینی ئازاد دەكات، كە زیاتر لە كەسیان بە سزای قورس و زیندانی هەتایی حوكمدرابوون.

بڕیار سبەینێ شەممە، هەشتەمین خولی ئاڵوگۆڕكردنی دیل و بارمتەو زیندانییەكان لەنێوان ئیسرائیل و حەماس بەڕێوەبچێت، بزوتنەوەی حەماس رایگەیاند كە سبەینێ شەش بارمتەی ئیسرائیلبی ئازاد دەكات، لە بەرامبەریشدا ئیسرائیل 602 زیندانیكراوی فەلەستینی ئازاد دەكات.

نووسینگەی میدیای دیلەكانی سەر بە حەماس، لە راگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەو 602 زیندانیكراوە فەلەستییەی كە سبەینێ لە گرتوخانەكانی ئیسرائیل ئازاد دەكرێن، 50 كەسیان سزای زیندانی هەتا هەتایی و 60 كەسی دیكەشیان سزای زیندانی قورسیان بەسەردا سەپێندراوە، لەگەڵ 445 هاووڵاتی دیكە، كە لە كەرتی غەززە دەستگیركرابوون.

پێشتریش حەماس ناوی ئەو شەش بارمتە ئیسرائیلیییەی بڵاوكردبووەوە كە بڕیارە سبەینێ ئازادیان بكات.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن