کەشناسی هەرێم کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە

کوردستان

24 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 838

راچڵەکین-
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان هەور دەبێت ، نمە بارانی پچڕپچڕ لە شوێن و ناوچە جیاجیا دەبێت بەڵام لە ناوچەكانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی سۆران و ڕاپەڕین  ڕێژەی دابارین زیاتر دەبێت و بارانی مامناوەند دەبارێت ، لە ناوچە شاخاوییەكان بە تایبەت ناوچە سنوریەكان بەفر بارین دەبێت . پێشبینی دەكرێت بۆ كاتەكانی شەو لە سەنتەری پارێزگای سلێمانی و ناوچەكانی دەوروبەری سلێمانی و سەنتەری قەزای سۆران بەفر بارین هەبێت، پلەکانی گەرما بە نزیكەی 2 تـــــا 4 پلە نزم دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

لەبارەی کەشوهەوای سبەی شەممەوە کەشناسیی هەرێم ئاماژەی بەوە کردووە، ئاسمان بە گشتی هەور دەبێت و لە ناوچەكانی ڕۆژهەڵاتی هەرێم نمە باران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی دەبارێت هەروەها لە ناوچە شاخاوییە سنوریەكان بەفر بارین دەبێت، پلەکانی گەرما بە نزیكەی 1 تـــــا 2 پلە نزمتردەبێت بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر     : 8 پلەى سیلیزى
سلێمانی  : 6 پلەى سیلیزى
دهۆک     : 7 پلەى سیلیزى
کەرکوک  :10  پلەى سیلیزى
زاخۆ      :  7 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 6  پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران  : -4  پلەى سیلیزى
سۆران   : 2 پلەى سیلیزى
گەرمیان  : 12 پلەى سیلیزى

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن