هاتوچۆی سۆران ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە

کوردستان

1 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 144

راچڵەکین-
بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆر و دابەزینی پلەکانی گەرما لە قەزاکانی مێرگەسۆر و چۆمان و سیدەکان هاتوچۆی سۆران پەیامێکی ئاڕاستەی شۆفێران کرد.

ئەمڕۆ هەینی، پلەکانی گەرما دابەزینێکی زۆری بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو بەخۆوە بینیوە، بەو هۆیەوە بەڕێوبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، " ئاگاداری شوفێران دەکەینەوە کەوا رێگای قەزاکانی مێرگەسۆر و

چۆمان وسیدەکان ئەستەم و زەحمەتە بەهۆکاری بارینی بەفرێکی زۆر، تکایە پابەندی رێنماییەکان بن بۆ سەلامەتی هەموو لایەک".

لە دوێنێوە پلەکانی گەرما لە هەرێم دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە و لە زۆربەی شارەکان بەفربارین دەستی پێکردووە، شەوی رابردووش لە سەنتەری شاری سلێمانی بەفر باری.

 

هـ . یـ

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن