راچڵهكین-
به گوێرهی داتاكانی
ماڵپهری شهفافییهت، داهاتی یەك هەفتەی سنووری پارێزگای سلێمانی لە رۆژی 15-2-2025 تا
21-2-2025، بڕی 5ملیار و 984
ملیۆن و 815 هەزار و 115 دینار بووە.
ماڵپهری شەفافییەت بۆ
چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سنووری سلێمانی و هەڵەبجەو هەردوو ئیدارەی
راپەڕین و گەرمیان، داهاتی یەك هەفتەی راگەیاندووە بەشێوەیەك، بڕی 5 ملیار و 984 ملیۆن و
815 هەزار و 115 دینار بووە، رێژهی %81ـی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و 19%ـی داهاتەكە بەشێوەی چەكە
و ئەوەی دەمێنێتەوە بەشێوەی مەقاصە بووە.
هاووڵاتیان رۆژانە دەتوانن
سەرجەم داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی
گەرمیان و راپەڕین لەسایتی شەفافییەتەوە بزانن.
هـ . یـ