چەند تەقینەوەیەک لە ئیسرائیل روویاندا

جیهان

2 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 310

راچڵەكین -

لەباشووری تەلئەڤیڤ-ی پایتەختی ئیسرائیل سێ تەقینەوەی جیا روویاندا و پۆلیسی ئەو وڵاتەش دەستی بە لێكۆڵینەوە كرد.

میدیاكانی ئیسرائیل بڵاویانكردەوە، ئەمشەو سێ تەقینەوە لە شارۆچكەی بات یام لە باشووری شاری تەلئەڤیڤ روویاندا، كە بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان، تەقینەوەكان لەناو سێ پاسدا روویانداوە، بەڵام تائێستا هیچ زانیارییەك لەبارەی زیانی گیانی ئاشكرا نەكراوە.

لەدوای هەرسێ رووداوەكە، پۆلیسی ئیسرائیل دەستی بە لێكۆڵینەوە كردووەو دەركەوتووە تەقینەوەكان لەئەنجامی دانانی بۆمبی تەوقیتكراو بووە لەناو سێ پاسی گواستنەوەی گشتی، كە هیچ سەرنشینێكیان تێدا نەبووە.
 
دەستەی پەخشی ئیسرائیل بڵاویكردەوە، هێزەكانی پۆلیس كە لەناوچەی تەقینەوەكان بڵاوەیان پێكراوە، هەموو پاسەكانی ناوچەكە دەپشكنن بۆ دڵنیابوون لەوەی هیچ بۆمبێكی تر لەناو پاسەكاندا دانەنراوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن