راچڵەكین -
وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم، ناوی دوو هەزار و 269 دەرچووی بەشە پزیشكی و تەندروستییەكانی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان كە دانیشتووی ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمن، رەوانەی بەغدا دەكات بەمەبەستی دامەزراندن لەسەر میلاكی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی عێراق.
نوسراوەكە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، بە واژۆی د. ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بە زمانی عەرەبی ئاڕاستەی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا كراوەو تیایدا چەندین دۆكیۆمێنت و بەڵگەنامەی فەرمی كە بریتین لە ناوی دەرچووانی بەشە پزیشكی و تەندروستییەكان بۆ ساڵی خوێندنی 2023 - 2024 و بڕیاری زانكۆیی دەرچوان لەخۆدەگرێت. لە نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە لە بەغدا ئاراستەی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی عێراقی فیدرال دەكرێت بە مەبەستی دامەزراندنیان.
بۆ بینینی دەقی نوسراوەكە، كلیك لەم بەستەرە بكە: