ڕاچڵەکین سپۆرت -
ئێرلینگ هالاندی نەرویجی، هێرشبەری یانەی مانچستەر سیتی پەیامێکی بۆ هاندەرانی تیپەکە نارد، دوای ئەوەی لەلایەن یانەی ڕیال مەدریدەوە لە چامپیۆنزلیگ دوورخرانەوە.
مان سیتی لە یاری چوونی قۆناغی پلەی ئۆف لە یاریگای خۆیدا بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ بەرامبەر ڕیال مەدرید دۆڕا، لە یاری گەڕانەوەشدا لە یاریگای بێرنابیۆ بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک دۆڕا، لە یارییەکەدا هالاند بەشداری نەکرد، بەهۆی پێکانەوە لەسەر کورسی یەدەگ بوو.
هالاند لە هەژماری خۆیدا لە پلاتفۆرمی سۆشیال میدیای ئێکس نووسیویەتی: ئێمە وەک گروپێکی یەکگرتوو دەمێنینەوە، هەندێکجاریش دەبێت بە ئەزموونە سەختەکانی ژیاندا تێپەڕیت و لێیان فێر بیت.
هەروەها نوسیویەتی: هەمیشە ناتوانین سەرکەوین، جارێکی دیکە پێکەوە هەڵدەستینەوە.
جێگای سەرنجە مان سیتی لەم وەرزەدا بەدەست ئەنجامە خراپەکانەوە دەناڵێنێت، چونکە لە ئێستادا بە کۆکردنەوەی 44 خاڵ پلەی چوارەمی ڕیزبەندی خولی نایابی ئینگلیزی گرتووە، کە 17 خاڵی تەواو لەدوای لیڤەرپوولی پێشەنگەوەیە.