چین بەهێزترین کامێرای سیخوڕیی لە جیهان بەرهەمدێنێت

هەمەڕەنگ

1 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 145

راچڵەکین-
زانایانی چینی بەهێزترین کامێرای جیهانیان دروستکردووە لەسەر بنەمای لەیزەری، کە توانای ناسینەوەی وردەکارییەکانی وەک ڕووخساری مرۆڤی لە دووریی دەیان کیلۆمەترەوە هەیە.

رۆژنامەی ساوس چاینا مۆرنینگ پۆست بڵاویکردەوە، زانایانی پەیمانگای توێژینەوەی زانستی زانیاری بۆشایی ئاسمانی ئەکادیمیای زانستی چینی کە ئەم کامێرایەیان داهێناوە، پێشتر لەسەر دەریاچەی شانگهای لە باکووری رۆژئاوای چین تاقییان کردۆتەوە.

لە کاتی تاقیکردنەوەکەدا، زاناکان لەیزەرێکی 103 واتیان لەگەڵ پرۆسێسینگێکی دیجیتاڵی تێکەڵ کردووە بۆ کارکردن لەسەر ئەو بڕە زۆرەی داتا کە لەلایەن کامێراکەوە دەگیرێت، ئەم تەکنەلۆژیایە بە درێژە شەپۆلی بینایی کاردەکات، ئەمەش رێگەی پێدەدات وێنەی یەکجار ورد بەرهەمبهێنێت.

کامێراکە بۆ ناسینەوەی وردەکاریی یەک ملیمەتریی لە دووری زیاتر لە ١٠٠ کیلۆمەترەوە تاقیکرایەوە، کە "پێشتر بە دوورییەکی نادیار دادەنرا"، هەروەها کامێراکە توانی بە خێرایی ئەو شتانە دەستنیشان بکات کە تیرەکەی دەگاتە 1.7 ملم و مەودای نێوان تەنەکان بە وردی 15.6 ملم دیاری بکات.

بە گوێرەی رۆژنامەکە، ئەم داهێنانە دەتوانێت رێگە بە چین بدات "بە وردبینییەکی بێهاوتاوە سیخوڕی بەسەر مانگە دەستکردە سەربازییە بیانییەکانەوە بکات، یان تەنانەت وردەکارییە بچووکەکانی وەک رووخساری مرۆڤ لە دووری دەیان کیلۆمەترەوە جیا بکاتەوە".

هـ . یـ

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن