خوێندنی باڵا چەند رێكارێكی نوێ بۆ تاوتوێكردنی ماستەرنامەو تێزی دكتۆرا دەگرێتەبەر

کوردستان

2 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 211

راچڵەكین -

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ژمارەیەك رێكار بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی تاوتوێكردنی ماستەرنامەو تێزی دكتۆرا دەردەكات و بڕیار دەدات لەمەودوا پرۆسەكە بە شێوەی داخراو ئەنجام بدرێت.

لە فەرمانێكی وەزاریدا كە ئەمڕۆ پێنجشەممە، بە واژۆی د. ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەرچووە، تێیدا هاتوە، وەزارەتی خوێندنی باڵا ژمارەیەك رێكار بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی تاوتوێكردنی ماستەرنامە و تێزی دكتۆرا لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان دەردەكات.

ناوەڕۆكی فەرمانە وەزارییەكە، ژمارەیەك رێكار لە خۆدەگرێت و لە یەكێك لە خاڵەكان ئاماژە دەدات كە لەمەودوا پرۆسەی تاوتوێكردنی ماستەرنامە و تێزی دكتۆرا بە شێوەی داخراو لە سەرجەم زانكۆكانی هەرێمی كوردستان ئەنجامدەدرێت.

فەرمانە وەزارییەكە ئاڕاستەی سەرجەم زانكۆكانی هەرێمی كوردستان كراوە بەمەبەستی جێبەجێكردنی لە ڕێكەوتی دەرچوونییەوە.

دەقی فەرمانە وەزارییەكە:


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن