راچڵەكین-
وەزیری ئابووریی سووریا، داوایكرد ئەو پارانە بدریتەوە بە وڵاتەكەی كە لە وڵاتانی ئەوروپاو لەسەردەمی رژێمی پێشووی ئەو وڵاتە، بلۆككراوان.
باسل عەبدولحەنان، وەزیری ئابووریی سووریا، لەكۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ شاندێكی كۆمیسیۆنی یەكێتیی ئەورووپا، داوایكرد ئەو پارانە بدریتەوە بە وڵاتەكەی كە لە وڵاتانی ئەورووپا بلۆككراوان، چونكە ئەو پارانە موڵكی گەلی سووریان.
ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی سووریا "سانا" بڵاویكردەوە ، لە دیدارەكەدا، باس لە گرنگی ھەڵگرتنی سزا سەپێندراوەكانی سەر سووریا و كاریگەرییە ئەرێنییەكانی لەسەر ئابووری وڵات و دۆخی ژیانی گەلی سووریا، كراوە.