لەبارەی گۆڕانكاری لەڕێوشوێنەكانی وەرگرتنی ڤیزا لەهەرێمی كوردستان روونكردنەوە دەدرێت

کوردستان

2 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 150

راچڵەكین-

بەڕێوەبەرایەتی ڤیزا لە وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی گۆڕانكاریكردن لە ڕێوشوێنەكانی وەرگرتنی ڤیزە روونكردنەوە دەدات. 

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتی ڤیزا لە وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، هەندێ دەنگۆ دەربارەی گۆڕانی رێوشوێنەكانی وەرگرتنی فیزە لە سۆشیال میدیا بڵاو بۆتەوە" ئەو دەنگۆیانە دوورن لە راستی و هیچ بنەمایەكیان نیە."

ئەو بەڕێوبەرایەتییە دەشڵێت:" میوانان و گەشتیاران دەتوانن وەكو جاران لە رێی بەكارهێنانی پۆرتاڵی سەردان www.visit.gov.krd یان داواكاری تایبەت داوای فیزەی كوردستان بكەن و هاووڵاتیانی وڵاتانی لیستی A وەكو جاران دەتوانن لە كاتی گەیشتن لە فرۆكەخانە و دەروازە نێودەوڵەتیەكان فیزە وەربگرن."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن