راچڵەكین-
وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵ رازی نییە بەو 51 ملیار دینارەی لەلایەن وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە، وەك داهاتی نانەوتی مانگی كانونی یەكەمی 2025 خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عیراق.
وەزارەتی دارایی عیراق بەنوسراوی ژمارە (4246 لە 17-2-2025) پشت بەست بەنوسراوێكی نوسینگەی سەرۆك وەزیران ژمارە ( 3005/251254 لە 2-2-2025) لەگەڵ لیستی موچەی مانگی شوباتی 2025 و مانگەكانی دیكە داوای بەپەلەی ژمارەی بانكیی فەرمانبەران دەكات بۆ تەوتین بەپێی ئەو ڕێكارانەی كە دادگای فیدراڵی دیاریكردووە.
وەك لەنووسراوەكەدا هاتووە، وەزارەتی دارایی عیراق، داوای داهاتی ناوخۆ دەكات و ڕازی نییە بەو 51 ملیار دینارەی كە بۆ مانگی كانوونی دووەم، هەرێمی كوردستان وەك داهاتی ناوخۆ گەڕاندیەوە بۆ دارایی عیراق.
لەخاڵی كۆتایی نوسراوەكەدا، وەزارەتی دارایی عیراق داوای داهاتی نەوت دەكات بخرێتە سەر ئەو هەژمارەی وەزارەتی دارایی عێراق لەبانكی ناوەندی بەژمارە (300900) كردویەتیەوە.