رووفاتی 32 كوردی ئێزیدی دەگەڕێنرێنەوە شنگال

کوردستان

2 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 95

راچڵەكین-

بڕیارە 32 رووفاتی دیكەی كوردانی ئێزدی لە بەغداوە بگەڕێندرێنەوە موسڵ و دواتر بەرەو شنگال بەرێدەكرێن.

فەرمانگەی گۆڕە بەكۆمەڵەكان بڵاویكردووەتوە: سبەینێ هەیینی 21-2-2025 ڕووفاتی 32 ئێزدی بە فەرمی وەردەگرنەوە و بە خانەوادەكانیان دەدرێنەوە، دواتر لە مەراسیمێكیدا لە مۆنۆمێنتی بیرەوەرییەكان لە قەزای شنگال بەخاك دەسپێردرێن."

لەو 32 رووفاتە 19 یان خەڵكی گوندی كۆچۆن، ئەوانی دیكەش خەڵكی قنێ و سنونێن، دوو لە رووفاتەكانیش ژنن.

ساڵی 2014 داعش پەلاماری شنگالی دا، بەشێكی زۆری دانیشتووانەكەی كوشت و بڕكرد و خستنیە ناو گۆڕی بەكۆمەڵەوە. تاوەكو ئێستا 62 گۆڕی بە كۆمەڵ لە شنگال هەڵدراونەتەوە و 30 گۆڕی بەكۆمەڵی دیكەش ماون هەڵبدرێنەوە. 
 
لەو  62 گۆڕە بەكۆمەڵەی شنگال، كە هەڵدراونەتەوە، 600 رووفات دەرهێندراون، 250 رووفات دوای پشكنین و ناسینەوەیان رادەستی كەسوكاریان كراونەتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن