راچڵەكین-
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزە زانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی بڵاوكردەوە.
بەگوێرەی پێشبینییەكان بێت، ئەمڕۆ پێنجشەممە 20- 02 - 2025 ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت بەدرێژایی كاتەكاندا لەگەڵ بەفربارین لەناوچە شاخاوییەكان زیاتر لەناوچە سنوورییەكاندا. پلەكانی گەرما بەرێژەیەكی بەرچاو ( 4-6 ) نزم دەبێتەوە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ .
هەر بەگوێرەی پێشبینییەكان، سبەی هەیینی 21- 02 - 2025 ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ بەفربارین لەزۆربەی ناوچە شاخاوییە بەرزەكاندا وە نمەباران لەناوچە جیاجیاكاندا , پاشان لەكاتەكانی دوای نیوەرۆ كاریگەری دابارین لاواز دەبێت تەنها ناوچە شاخاوییە سنوورییەكان نەبێ كاریگەری بەلاوازی بەردەوامی دەمینێتەوە بۆ بەیانی رۆژی شەممە . پلەكانی گەرما بەگشتی نزم دەبێتەوە بە 2-1 پلە وە لەناوچەكانی رۆژهەڵاتی هەرێم بەتایبەتی ناوچە سنوورییەكان زیاتر بە ( 4-5 ) پلە دادەبەزێت بەراوورد بە تۆماركراوەكانی ئەمرۆ .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 10 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 7 پلەی سیلیزی
دهۆك : 7پلەی سیلیزی
كەركوك :12 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 8پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 6 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : -4 پلەی سیلیزی
سۆران : 5 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 12پلەی سیلیزی