ناوەندی نێودەوڵەتی بازرگانی دارایی لە سلێمانی دەكرێتەوە

ئابوری

2 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 89

راچڵەكین-

ناوەندی نێودەوڵەتی دارایی لە سلێمانی، كەلەلایەن بانكی ناوەندیی عیراق مۆڵەتی فەرمی وەرگرتووە، دەكرێتەوە.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 20-2-2025 بە ئامادەبوونی پارێزگاری بانكی ناوەندی عیراق، ناوەندی نێودەوڵەتی بازرگانی دارایی لە سلێمانی دەكرێتەوە.

د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند :" لقی بەشێك لە بانكەكان لەو سەنتەردا دەكرێتەوە هەموو جۆر مامەڵەیەكی دراوی تیادا ئەنجامدەدرێت هاوشێوەی بازاڕی دراوەكەی سلێمانی."

د. نەرمین مەعروف ئەوەی روونكردەوە:"لەو سەنتەرە لقی بانكەكانی رەشید و رافیدەین ناكرێتەوە، هەرچەندە ئەوان زۆریش هەوڵیانداوە ئەو دوو بانكەش لقەكانیان بكەنەوە، بەڵام تاوەكو ئێستا حكومەتی هەرێم موڵەتی پێنەداون بۆ كردنەوەی لقەكانیان." وەك كوردسات نیوز بڵاویكردووەتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن