راچڵەكین-
نرخی یەك ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەكانی جیهاندا بە دوو هەزار و 941 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت و بەرزبوونەوەیەكی بەرچاوی بەخۆوە بینی.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەمشێوەیە مامەڵەی پێوەدەكرێت:
مسقاڵێك زێڕی عەیارە 18 بە 533 هەزار دینارە.
مسقاڵێك زێڕی عەیارە 21 بە 625 هەزار دینارە.
مسقاڵێك زێڕی عەیارە 22 بە 654 هەزار دینارە.
مسقاڵێك زێڕی عەیارە 24 بە 714هەزار دینارە.
بانكی بەناوبانگی گۆڵدمان ساكسی ئەمریكی پێیوایە تاوەكو كۆتایی ئەم ساڵ نرخی زێڕ دەتوانێت ئامانجی 3100 دۆلار بەدەست بهێنێت.