نوێترین زانیاری لەبارەی تەندروستی پاپای ڤاتیكان بڵاودەكرێتەوە

جیهان

3 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 198

راچڵەكین -

دەوڵەتی ڤاتیكان راگەیەندراوێك لەبارەی تەندروستی پاپا فرەنسیس بڵاودەكاتەوەو رایدەگەیەنێت: لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرێت و تەندروستیشی نەختێك باشتر بووە.

دوای نەخۆشكەوتنی پاپای ڤاتیكان و رەوانەكردنی بۆ نەخۆشخانە بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر، ئەمڕۆ چوارشەممە، دەوڵەتی ڤاتیكان لە راگەیەندراوێكدا نوێترین زانیاری لەبارەی تەندروستی پاپا فرەنسیس بڵاوكردەوەو تێیدا هاتووە، پاپا لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی شاری رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا لەژێر چاودێری تیمێكی پزیشكیدایەو چارەسەری نەخۆشییەكەی وەردەگرێت.

پاپا فرەنسیس، رۆژی هەینی رابردوو بەپەلە گەیەندرایە نەخۆشخانە، پزیشكەكان رایانگەیاند پاپای ڤاتیكان دووچاری دوانەی هەوكردنی سییەكان بووەتەوەو پێویستی بە وەرگرتنی چارەسەری خێرایە.

لە راگەیەندراوەكەی دەوڵەتی ڤاتیكاندا هاتووە، ئەنجامی پشكنینەكانی خوێن كە بۆ پاپا كراوە، دەریدەخەن رەوشی تەندروستی ناوبراو  بەراورد بە رۆژانی پێشوو، باشتر بووەو مەترسی لەسەر ژیانی نییە، بەڵام پێویستە لەژێر چاودێری چڕی تیمە پزیشكییەكەیدا بمێنێتەوە.

پاپا فرەنسیس-ی تەمەن 89 ساڵ، ناوی راستەقینەی (خۆرخی ماریۆ بیرجۆلیۆ)یە، خەڵكی ئەرجەنتینەو ساڵی 2013 بە پاپای ڤاتیكان هەڵبژێردرا و ماوەی 12 ساڵە سەرۆكایەتی دەوڵەتی ڤاتیكان دەكات.  

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن